یۆحەنا 5:17-11
یۆحەنا 5:17-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش باوكه له‌لای خۆت شكۆدارم بكه، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو. ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له جیهاندا به منت دان، هی تۆ بوون، خۆت به منت دان و فه‌رمووده‌كه‌ی تۆیان پاراست. ئێستاش ده‌زانن هه‌رچییه‌كت پێم داوه له خۆته‌وه‌یه. چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به ڕه‌وا زانییان له تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه. له‌پێناوی ئه‌وان من داوا ده‌كه‌م. له‌پێناوی جیهان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی به منت داون، چونكه هی تۆن. هه‌رچییه‌ک هی منه، هی تۆیه، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه، هی منه، منیش له ئه‌واندا شكۆدار بووم. ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک.
یۆحەنا 5:17-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستاش باوکە لەلای خۆت شکۆدارم بکە، بەو شکۆیەی پێش بوونی جیهان لەلای تۆ هەمبوو. «ناوی تۆم بەوانە ناساند کە لە جیهاندا بە منت دان، هی تۆ بوون، خۆت بە منت دان و کاریان بۆ وتەکانت کرد. ئێستاش ئەوان دەزانن هەرچییەکت پێم داوە لە خۆتەوەیە. ئەو وشانەم پێدان کە تۆ پێت دابووم، ئەوانیش وەریانگرت و بە ڕاستی زانییان لە تۆوە هاتووم، باوەڕیان هێنا کە تۆ منت ناردووە. بۆ ئەوان داوا دەکەم. بۆ جیهان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. هەرچییەک هی منە، هی تۆیە، هەرچییەکیش هی تۆیە، هی منە، من لە ئەواندا شکۆدار بووم. ئەمان لەجیهان دەمێننەوە، بەڵام من تێیدا نامێنمەوە، چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ. ئەی باوکی پیرۆز، بە ناوی خۆت بیانپارێزە کە بە منت داوە، تاکو ببنە یەک وەک ئێمە یەکین.