لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 15:17-19 - Compare All Versions

یۆحەنا 15:17-19 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

داوا ناكه‌م له‌ جیهاندا بیانبه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ به‌دكار بیانپارێزی. ئه‌وان هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. له‌ ڕه‌وای خۆتدا پارسایان بكه‌، فه‌رموده‌كه‌ت ڕه‌وایه‌. وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن. له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له‌ ڕه‌وادا پارسا بن.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 17 PNTZS

یۆحەنا 15:17-19 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی. ئەوان هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم. بە ڕاستیی خۆت پیرۆزیان بکە، وشەی تۆ ڕاستییە. وەک چۆن منت نارد بۆ جیهان، منیش ئەوانم نارد بۆ جیهان. بۆ ئەوان خۆم پیرۆز دەکەم، تاکو ئەوانیش لە ڕاستیدا پیرۆزکراو بن.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 17 KSS