یۆحەنا 11:17-13
یۆحەنا 11:17-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمان لەجیهان دەمێننەوە، بەڵام من تێیدا نامێنمەوە، چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ. ئەی باوکی پیرۆز، بە ناوی خۆت بیانپارێزە کە بە منت داوە، تاکو ببنە یەک وەک ئێمە یەکین. کاتێک لەگەڵیان بووم بەو ناوەی کە تۆ بە منت دابوو دەمپاراستن و پاسەوانیم دەکردن. کەسیان لەناونەچوون کوڕی لەناوچوو نەبێت، بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی. «ئێستاش دێمە لای تۆ، بەڵام لە جیهاندا باسی ئەمانە دەکەم، تاکو بە تەواوی شادی منیان لە دڵدا بێت.
یۆحەنا 11:17-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک. كاتێ له جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه بێته دی. ئێستاش دێمه لای تۆ، له جیهاندا باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت.