یۆحەنا 1:17-11
یۆحەنا 1:17-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه، كاته‌كه هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات. وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به هه‌موو ئه‌وانه بدات كه پێت داوه. ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه: كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته. من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد. ئێستاش باوكه له‌لای خۆت شكۆدارم بكه، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو. ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له جیهاندا به منت دان، هی تۆ بوون، خۆت به منت دان و فه‌رمووده‌كه‌ی تۆیان پاراست. ئێستاش ده‌زانن هه‌رچییه‌كت پێم داوه له خۆته‌وه‌یه. چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به ڕه‌وا زانییان له تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه. له‌پێناوی ئه‌وان من داوا ده‌كه‌م. له‌پێناوی جیهان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی به منت داون، چونكه هی تۆن. هه‌رچییه‌ک هی منه، هی تۆیه، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه، هی منه، منیش له ئه‌واندا شكۆدار بووم. ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک.
یۆحەنا 1:17-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە عیسا ئەمانەی فەرموو، چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و فەرمووی: «باوکە، کاتەکە هاتووە. کوڕەکەت شکۆدار بکە، تاکو کوڕەکەشت شکۆدارت بکات. هەروەک دەسەڵاتت پێداوە بەسەر هەموو خەڵکدا، تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە هەموو ئەوانە بدات کە پێت داون. ژیانی هەتاهەتاییش ئەوەیە کە تۆ بناسن، تەنها خودای ڕاستەقینە و عیسای مەسیح، ئەوەی کە ناردووتە. من لەسەر زەوی شکۆدارم کردیت بە تەواوکردنی ئەو کارەی پێت دابووم. ئێستاش باوکە لەلای خۆت شکۆدارم بکە، بەو شکۆیەی پێش بوونی جیهان لەلای تۆ هەمبوو. «ناوی تۆم بەوانە ناساند کە لە جیهاندا بە منت دان، هی تۆ بوون، خۆت بە منت دان و کاریان بۆ وتەکانت کرد. ئێستاش ئەوان دەزانن هەرچییەکت پێم داوە لە خۆتەوەیە. ئەو وشانەم پێدان کە تۆ پێت دابووم، ئەوانیش وەریانگرت و بە ڕاستی زانییان لە تۆوە هاتووم، باوەڕیان هێنا کە تۆ منت ناردووە. بۆ ئەوان داوا دەکەم. بۆ جیهان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەی بە منت داون، چونکە هی تۆن. هەرچییەک هی منە، هی تۆیە، هەرچییەکیش هی تۆیە، هی منە، من لە ئەواندا شکۆدار بووم. ئەمان لەجیهان دەمێننەوە، بەڵام من تێیدا نامێنمەوە، چونکە من دەگەڕێمەوە لای تۆ. ئەی باوکی پیرۆز، بە ناوی خۆت بیانپارێزە کە بە منت داوە، تاکو ببنە یەک وەک ئێمە یەکین.