لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 22:15-25 - Compare All Versions

یۆحەنا 22:15-25 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌ و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه‌ بۆ گوناهه‌كه‌یان. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ من بێته‌وه‌، ڕقی له‌ باوكیشمه‌. ئه‌گه‌ر له‌نێوانیاندا ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه‌ كه‌ كه‌سی دیكه‌ نه‌یكردووه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا بینییان و ڕقیان له‌ من و له‌ باوكم بووه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ بوو تاكو ئه‌و وشه‌یه‌ بێته‌ دی كه‌ له‌ ته‌وراته‌كه‌یاندا نووسراوه‌: {به‌بێ هۆ ڕقیان لێمبووه‌وه‌} .

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 15 PNTZS

یۆحەنا 22:15-25 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەگەر نەهاتبام و قسەم بۆ نەکردبان، گوناهیان نەدەبوو، بەڵام ئێستا بیانوویان نییە بۆ گوناهەکەیان. ئەوەی ڕقی لە من بێتەوە، ڕقی لە باوکیشمە. ئەگەر لەنێوانیاندا ئەو کارانەم نەکردبووایە کە کەسی دیکە نەیکردووە، گوناهیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا بینییان و ڕقیان لە من و لە باوکم بووەتەوە. بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: ﴿بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.﴾

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 15 KSS