یۆحەنا 15:15-18
یۆحەنا 15:15-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن. ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ. به‌مانه ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ. ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له من بووه‌وه.
یۆحەنا 15:15-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن. ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ. بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ. «ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە.