لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:15-13

یۆحەنا 1:15-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«منم مێوی ڕاستەقینە، باوکیشم ڕەزەوانەکەیە. هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات. ئێوە ئێستا بەهۆی ئەو قسەیەی بۆم کردن پاکن. بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. چۆن لق بەتەنها ناتوانێت بەرهەم بدات ئەگەر بە دار مێوەکەوە پەیوەست نەبێت، ئێوەش ئاوان، ئەگەر بە منەوە پەیوەست نەبن. «منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت. ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت. باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن. «هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم. ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت. ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت.

یۆحەنا 1:15-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

منم مێوی ڕاسته‌قینه‌، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌كه‌یه‌. هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات. ئێوه‌ ئێستا به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆم كردن پاكن. له‌ مندا جێگیر بن و منیش له‌ ئێوه‌دا. چۆن لق له‌ خۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌رهه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر له‌ مێوه‌كه‌دا جێگیر نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر له‌ مندا جێگیر نه‌بن. منم مێوه‌كه‌ و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له‌ مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه‌ به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌ مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه‌، فڕێده‌درێته‌ نێو ئاگر و ده‌سووتێت. ئه‌گه‌ر له‌ مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت. به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه‌ قوتابیی من. وه‌ک باوک خۆشیویستم، منیش خۆشمویستن، جا له‌ خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر بن. ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له‌ خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه‌ و له‌ خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم. ئه‌م شتانه‌م پێ وتن تاكو شادیی منتان تێدابێت و شادیتان به‌ بته‌واوی بێت. ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه‌: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشمویستن. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌ كه‌ یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.