یۆحەنا 5:14-18
یۆحەنا 5:14-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تۆما پێی وت: “گه‌وره‌م، نازانین بۆ كوێ ده‌ڕۆیت، چۆن ڕێگاكه بزانین؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت. ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه، باوكیشمتان ده‌ناسی. له ئێستاوه ده‌یناسن و بینیووتانه”. پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده و به‌سمانه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟ باوه‌ڕ ناهێنی من له باوكدام و باوكیش له مندایه؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه له مندا نیشته‌جێیه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات. بڕوام پێ بكه‌ن كه من له باوكدام و باوكیش له مندایه، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم. هه‌رچییه‌ک به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت. ئه‌گه‌ر شتێكتان به ناوی من داواكرد، ده‌یكه‌م. ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن. منیش داوا له باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت. به هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه لاتان.
یۆحەنا 5:14-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟» عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.» فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟ ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم. هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم. «ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان.