یۆحەنا 28:14-31
یۆحەنا 28:14-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه ده‌ڕۆمه لای باوک، چونكه باوک له من مه‌زنتره. ئه‌وه‌تا پێش ڕوودانی ئێستا پێم وتن، تاكو كاتێ ڕوویدا باوه‌ڕ بهێنن. درێژه به قسه ناده‌م، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه. به‌ڵام تاكو جیهان تێبگات من باوكم خۆشده‌وێت و وه‌ک باوک ڕایسپاردم ئاوا ده‌كه‌م. هه‌ستن با لێره بڕۆین.
یۆحەنا 28:14-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«گوێتان لێ‌بوو پێم گوتن: ”دەڕۆم و دێمەوە لاتان.“ ئەگەر منتان خۆشبوێ، دڵشاد دەبن کە دەچمە لای باوک، چونکە باوک لە من مەزنترە. ئەوەتا ئێستا پێش ڕوودانی پێم گوتن، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بهێنن. لەمەولا زۆر قسەتان لەگەڵ ناکەم، چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە، بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم. «هەستن، با لێرە بڕۆین.