یۆحەنا 27:12-33
یۆحەنا 27:12-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستا دڵم شڵه‌ژاوه، چی بڵێم؟ باوكه له‌م كاته ڕزگارم بكه؟ به‌ڵام من بۆ ئه‌م كاته هاتووم. باوكه، ناوت شكۆدار بكه!” جا ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات: “شكۆدارم كردووه و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه!”. كۆمه‌ڵه‌كه كه ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێ‌بوو، وتیان: “هه‌وره‌تریشقه بوو!” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “فریشته‌یه‌ک قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد!”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌م ده‌نگه‌ی هات بۆ من نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئێوه بوو. ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ده‌كرێته ده‌ره‌وه. كاتێ منیش له زه‌وییه‌وه به‌رز كرامه‌وه، ئه‌وا هه‌مووان بۆ لای خۆم ڕاده‌كێشم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو ئاماژه‌ی ده‌كرد به‌و مردنه‌ی كه خه‌ریكه ده‌مرێت.
یۆحەنا 27:12-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟ ”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟ بەڵام نەخێر، من بۆ ئەم کاتە هاتووم. ئەی باوک، ناوت شکۆدار بکە!» جا دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «شکۆدارم کردووە و شکۆداریشی دەکەمەوە.» ئەو خەڵکەی لەوێ ئامادەبوون گوێیان لێ‌بوو و گوتیان: «هەورەتریشقە بوو!» هەندێکی دیکەیان گوتیان: «فریشتەیەک بوو قسەی لەگەڵ کرد.» عیسا فەرمووی: «ئەو دەنگەی هات بۆ من نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو. ئێستا کاتی حوکمدانی ئەم جیهانەیە. ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەردەکرێت. کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.» ئەمەی گوت ئاماژەی کرد بەو شێوە مردنەی کە دەبێت بمرێت.