یۆحەنا 5:11-9
یۆحەنا 5:11-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش مه‌رتا و خوشكه‌كه‌ی و له‌عازه‌ڕی خۆشده‌ویست، بۆیه كاتێ بیستی نه‌خۆشه، له‌و شوێنه‌ی لێی‌بوو دوو ڕۆژ مایه‌وه. دوای ئه‌مه به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “با بچینه‌وه ئیهوود”. قوتابییه‌كان پێیان وت: “ڕابی، ئێستا جوو به‌ته‌مابوون به‌ردبارانت بكه‌ن، دیسان ده‌چیته‌وه ئه‌وێ؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئایا ڕۆژ دوازده كاژێر نییه؟ ئه‌وه‌ی به ڕۆژ ڕێ بكات ساتمه ناكات، چونكه ڕووناكی ئه‌م جیهانه ده‌بینێت.
یۆحەنا 5:11-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵ ئەوەی عیسا مەرسا و خوشکەکەی و لەعازری خۆشدەویست، کاتێک بیستی نەخۆشە، دوو ڕۆژی دیکە لەو شوێنەی لێی بوو مایەوە. دوای ئەمە عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی یەهودیا.» قوتابییەکان پێیان گوت: «ڕابی، ماوەیەک لەمەوبەر جولەکەکانی ئەوێ دەیانویست بەردبارانت بکەن، دیسان دەچیتەوە ئەوێ؟» عیساش وەڵامی دایەوە: «ئایا ڕۆژ دوازدە کاتژمێر نییە؟ ئەوەی بە ڕۆژ بڕوات پێی هەڵناکەوێت، چونکە ڕووناکیی ئەم جیهانە دەبینێت.