یۆحەنا 37:11-41
یۆحەنا 37:11-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێكیان وتیان: “ئه‌مه كه چاوی نابیناكه‌ی كرده‌وه، ئایا نه‌یده‌توانی وای بكردایه ئه‌میش نه‌مردایه؟”. دیسان ئیشۆع له ناخه‌وه كاری تێكرد و هاته لای گۆڕه‌كه، كه ئه‌شكه‌وتێک بوو به‌ردێكی پێوه نرابوو. ئیشۆع فه‌رمووی: “به‌رده‌كه لاده‌ن”. مه‌رتای خوشكی مردووه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆنی كردووه، چونكه چوار ڕۆژه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌ی پێم نه‌ووتی: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنیت شكۆی خودا ده‌بینیت؟” ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕیه سه‌ره‌وه و فه‌رمووی: “باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم.
یۆحەنا 37:11-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟» دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو. عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.» مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.» عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟» ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم.