یۆحەنا 32:11-37
یۆحەنا 32:11-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”. ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا، فه‌رمووی: “له‌كوێتان داناوه؟” پێیان وت: “گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع گریا. جووه‌كانیش وتیان: “سه‌یركه‌ن چه‌ند خۆشیده‌ویست!” هه‌ندێكیان وتیان: “ئه‌مه كه چاوی نابیناكه‌ی كرده‌وه، ئایا نه‌یده‌توانی وای بكردایه ئه‌میش نه‌مردایه؟”.
یۆحەنا 32:11-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێ‌بوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.» عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو، لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.» جا عیسا گریا. لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!» بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟»