یۆحەنا 17:11-25
یۆحەنا 17:11-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع هات، زانی وا چوار ڕۆژه له گۆڕدایه. بتعه‌نیاش نزیكه‌ی پازده تیرهاوێژ له یروشلایمه‌وه دوور بوو. زۆر جوو هاتنه لای مه‌رتا و مه‌ریه‌م تاكو سه‌ره‌خۆشی براكه‌یان لێ بكه‌ن. كاتێ مه‌رتا بیستی ئیشۆع هاتووه، به‌ره‌وپیری چوو، مه‌ریه‌میش له ماڵ مایه‌وه. ئینجا مه‌رتا به ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد! به‌ڵام من ئێستاش ده‌زانم هه‌رچی له خودا داوا بكه‌یت، خودا ده‌تداتێ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “براكه‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. مهرتاش پێی وت: “ده‌زانم له هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه.
یۆحەنا 17:11-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا گەیشت، زانی لەعازر وا چوار ڕۆژە لە گۆڕدایە. بێت‌عەنیاش نزیکەی پازدە تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیمەوە دوور بوو. ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان هاتبوونە لای مەرسا و مریەم تاکو سەرەخۆشی براکەیان لێ بکەن. کاتێک مەرسا بیستی عیسا هاتووە، بەرەوپیری چوو، بەڵام مریەم لە ماڵ مایەوە. ئینجا مەرسا بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد. ئێستاش دەزانم هەرچی لە خودا داوا بکەیت، خودا دەتداتێ.» عیسا پێی فەرموو: «براکەت زیندوو دەبێتەوە.» مەرساش پێی گوت: «دەزانم لە زیندووبوونەوەی ڕۆژی دواییدا هەڵدەستێتەوە.» عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە.