یۆحەنا 24:10-30
یۆحەنا 24:10-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جولەکەکان لێی کۆبوونەوە و پێیان گوت: «هەتا کەی لە گومان دەمانهێڵیتەوە؟ ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت، بە ئاشکرا پێمان بڵێ.» عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن. بەڵام ئێوە باوەڕ ناکەن، چونکە لە مەڕەکانم نین. مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت. من و باوک یەکین.»
یۆحەنا 24:10-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووه‌كان لێی كۆبوونه‌وه و پێیان وت: “تا كه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌مانهێڵیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، به ئاشكرا پێمان بڵێ”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه له كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن. كاوڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون، ژیانی جاویدانیان ده‌ده‌مێ و تاهه‌تایه له‌ناو ناچن، كه‌سیش له ده‌ستم نایانڕفێنێت. باوكم كه به منی داون له هه‌مووان مه‌زنتره، كه‌سیش ناتوانێت له ده‌ستی باوكم بیانڕفێنێت. من و باوک یه‌كین”.