یەرمیا 7:9-9
یەرمیا 7:9-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من دەیانپاڵێوم و تاقییان دەکەمەوە، لەبەر گوناهەکانیان چارەسەرێکی دیکە نییە بۆ گەلەکەی من. زمانیان تیری کوشندەیە و بە دەمیان فێڵ دەکەن. هەرکەسە بە هاوڕێکەی دەڵێت، ”ئاشتی“، بەڵام لە ناخییەوە بۆسەی بۆ دەنێتەوە. ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 9 بخوێنەوە