یەرمیا 33:50-46
یەرمیا 33:50-46 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل چەوسێنراوەن، هەروەها نەوەی یەهوداش. هەموو ئەوانەی ڕاپێچیان کردن ئەوانیان گرت، ڕازی نەبوون بەڕەڵایان بکەن. بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات، هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە، بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.» یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە! لە دژی دانیشتووانی بابلە و لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی! شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە! جا گێل دەبن. شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی! جا دەتۆقن. شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی، لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو! جا دەبن بە ژن. شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی! جا تاڵان دەکرێن. وشکەساڵی لە دژی ئاوەکانییەتی! جا وشک دەبن، چونکە خاکی بتەکانە، ئەو بتانەی شێتی و تۆقین دەهێنن. «لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین، کوندەپەپووی تێدا دەژیێت. ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت، نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە. وەک چۆن خودا سەدۆم و عەمۆرای سەرەوژێر کرد لەگەڵ شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئەوەتا! سوپایەک لە باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن و چەندین پاشا، لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێن. کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە، دڵڕەقن و بەزەییان نییە. دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و سواری ئەسپ دەبن، وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی شاری بابل. پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست، ورەی ڕووخا، تووشی تەنگانە بوو، تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ بابلییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان.