یەرمیا 20:5-25
یەرمیا 20:5-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن و با لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن: ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن، ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن، گوێتان هەیە و نابیستن: ئایا لە من ناترسن؟» هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟ من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور، بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت. شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت، هاژەی دێت و تێناپەڕێت. بەڵام ئەم گەلە دڵێکی منجڕ و یاخی هەیە، لەڕێ لایاندا و ڕۆیشتن. لە دڵی خۆیاندا ناڵێن، ”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین، ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی، لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“ تاوانەکانتان ڕێگرییان لەم بەرەکەتانە کرد، گوناهەکانتان لە چاکە بێبەشی کردن.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 5 بخوێنەوە