یەرمیا 4:12-6
یەرمیا 4:12-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەتا کەی زەوی بگریێ و گیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟ لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەی ئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون، چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.» «ئەگەر لە ڕاکردن لەگەڵ پیادەکان ماندوو بیت، ئەی چۆن پێشبڕکێ لەگەڵ ئەسپەکان دەکەیت؟ ئەگەر لەسەر خاکێکی سەلامەت ساتمە دەکەیت و دەکەویت، ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟ براکانت و بنەماڵەکەشت، ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت، ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد. لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت.
هاوبەشی بکە
یەرمیا 12 بخوێنەوە