یاقوب 11:5-15
یاقوب 11:5-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه. به‌ڵام برایانم، پێش هه‌موو شتێک، سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان و نه به زه‌وی و نه به شتی دیكه. به‌ڵكو با به‌ڵێتان به‌ڵێ بێت و نه‌خێرتان نه‌خێر بێت، نه‌وه‌ک بكه‌ونه ژێر تاوانباركردن. كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه؟ با به په‌سنی بڵێت. كامه‌تان نه‌خۆشه؟ با پیرانی وارگه بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن. نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت.
یاقوب 11:5-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد، چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە. خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با قسەتان «بەڵێ» بۆ «بەڵێ» و «نەخێر» بۆ «نەخێر» بێت، نەوەک تاوانبار بکرێن. کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات. کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.