یاقوب 1:4-17
یاقوب 1:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م جه‌نگ و ناكۆكیه كه له‌نێوانتاندایه، له‌كوێوه‌یه؟ ئایا لێره‌وه نییه، له هه‌وه‌سه‌كانتانه‌وه‌یه كه له ئه‌ندامانتاندا ده‌جه‌نگێت؟ هه‌وه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستتان ناكه‌وێت، ده‌كوژن و ئیره‌یی ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ربگرن، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن و نیتانه، چونكه له خودا داوا ناكه‌ن. داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه داوای خراپه ده‌كه‌ن، تاكو له هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن. ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه؟ بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته دوژمنی خودا. یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه؟ به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت. له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان. خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م. له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار خاكسار بن، به‌رزتان ده‌كاته‌وه. برایان، به خراپه باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به خراپه باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به خراپه باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت. ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟ وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک له‌وێ ده‌بین و بازرگانی ده‌كه‌ین و قازانج ده‌كه‌ین”. ئێوه كه نازانن سبه‌ینێ چی ده‌بێت! چونكه ژیانتان چییه؟ هه‌ڵمێكه، ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر نامێنێت. له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن: “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ویستی و ژیاین، ئه‌مه و ئه‌وه ده‌كه‌ین”. به‌ڵام ئێوه شانازی به لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه. بۆیه ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه بكات و نه‌یكات، گوناه ده‌كات.
یاقوب 1:4-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕ و ناکۆکییەی نێوانتان چییە؟ ئایا بەهۆی ئارەزووە خراپەکانتانەوە نییە کە لە ئەندامەکانی لەشتاندا دەجەنگن. ئارەزوو دەکەن و نیتانە، هەر بۆیە دەکوژن. ئیرەیی دەبەن و ناتوانن دەستتان بکەوێت، هەر بۆیە ناکۆکی دەکەن و شەڕ دەکەن. نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن. کاتێک داوا دەکەن وەریناگرن، چونکە بە پاڵنەری خراپ داوا دەکەن، تاکو ئارەزووەکانتانی پێ تێر بکەن. ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا. یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟ بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت. لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان. خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت. لەبەردەم پەروەردگاردا بێ‌فیز بن، ئەویش بەرزتان دەکاتەوە. خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی خوشک یان براکەی بکات یاخود حوکمیان بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە. تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟ وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.» ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت. لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.» بەڵام ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە. بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات.