یاقوب 9:1-12
یاقوب 9:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با برای پایه‌نزم شانازی به به‌رزییه‌كه‌ی بكات، ده‌وڵه‌مه‌ندیش به نزمییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ک گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چێت. چونكه خۆر به گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به هه‌مان شێوه، ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌گرێت، چونكه كه سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.
یاقوب 9:1-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات، دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت. لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت.