یاقوب 13:1-27
یاقوب 13:1-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با كه‌س كاتێ تاقی ده‌كرێته‌وه نه‌ڵێت: “له‌لایه‌ن خوداوه تاقی ده‌كرێمه‌وه”. چونكه خودا به خراپه تاقی ناكرێته‌وه، كه‌سیش تاقی ناكاته‌وه. به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک به‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌یه‌تی تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێی ڕاكێشرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تا. كه هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت. برایانی خۆشه‌ویستم، هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن. هه‌موو به‌خشینێكی چاک و هه‌موو به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه‌یه، له‌لای باوكی ڕووناكییه‌كانه‌وه دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێت و سێبه‌ری خولانه‌وه‌ی نییه. خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی. كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم: با هه‌ر مرۆڤێک له گوێگرتن خێرا بێت، له قسه‌كردن له‌سه‌ره‌خۆ بێت، له تووڕه‌بوون خاو بێت. چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ بێتاوانیی خودا ناهێنێته كایه‌وه. بۆیه هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ئێوه‌دا چاندراوه به دڵنه‌رمییه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات. به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێگری وشه‌كه بێت و كاری پێ نه‌كات، وه‌ک یه‌كێک وایه له ئاوێنه‌دا سه‌یری ڕوخساری خۆی بكات، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆی ده‌كات و ده‌ڕوات، یه‌كسه‌ر له‌بیری ده‌چێت چۆن بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری نێو یاسای ته‌واو بكات، یاسای ئازادی و تیایدا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی گوێی لێبووه له‌بیری نه‌كات، به‌ڵكو كاری پێ بكات، ئه‌وا ئه‌مه داڕشته له كرداری. ئه‌وه‌ی خۆی به دیندار دابنێت و زمانی خۆی نه‌پارێزێت و خۆی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت ئه‌وا دیندارییه‌كه‌ی ناڕه‌وایه. ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له گڵاوی جیهان بپارێزێت.
یاقوب 13:1-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت. خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی. خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێ‌گرتن‌دا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە. کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات. تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات، ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە. بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە. ئەوەی خۆی بە دیندار دابنێت و زمانی خۆی نەپارێزێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت و دیندارییەکەی پووچە. ئایینی پاک و بێگەرد لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاویی جیهان بپارێزێت.