لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

ئیشایا 22:43-24 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

ئیشایا 22:43-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«بەڵام نزاتان بۆ نەکردم، ئەی یاقوب، لە پێناوی من کۆششتان نەکرد، ئەی ئیسرائیل. بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا، بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم. بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت، بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت. بە زیوەکەت قامیشی بۆنخۆشت بۆ نەکڕیم، بە پیوی قوربانییە سەربڕدراوەکانت تێرت نەکردم، بەڵکو بە گوناهەکانت بارگرانت کردم، بە تاوانەکانت ماندووت کردم.

هاوبەشی بکە
ئیشایا 43 KSS