لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 18:7-25

عیبرانییەکان 18:7-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیتر ڕاسپارده‌ی پێشوو لابردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز و بێ سوود بوو چونكه‌ ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ خودا نزیک ده‌بینه‌وه‌. ئه‌مه‌ش بێ سوێند نه‌بوو. چونكه‌ ئه‌وان بێ سوێند بوونه‌ كاهین، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ سوێنده‌وه‌ بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه‌ وپاشگه‌ز نابێته‌وه‌: تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق” به‌گوێره‌ی ئه‌م سوێنده‌ش ئیشۆع بووه‌ ده‌سته‌به‌ری په‌یمانێكی باشتر. كاهینه‌كان زۆربوون، چونكه‌ مه‌رگ بووه‌ كۆسپ له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن. به‌ڵام ئه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مینێته‌وه‌، كاهینیه‌تییه‌كی له‌ناونه‌چووی هه‌یه‌. له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.