عیبرانییەکان 1:7-12
عیبرانییەکان 1:7-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌م مه‌لكزده‌قه پاشای شالمه و كاهینی خودای هه‌ره‌به‌رزه كاتێ ئه‌وڕاهه‌م له به‌زاندنی پاشا‌كان گه‌ڕایه‌وه، پێشوازیی لێ كرد و داڕشتی كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ده‌یه‌كی هه‌موو شتێكی بۆ جیا كرده‌وه. یه‌كه‌مجار ناوی به واتای “پاشای خوداناسی” دێت، دواتر “پاشای شالم” واتا “پاشای ئاشتی”. بێ باوک و دایک، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و پایانی ژیان، به‌ڵكو وه‌ک ڕۆڵه‌ی خودا وایه، تاهه‌تایه به كاهین ده‌مێنێته‌وه. سه‌یر بكه‌ن ئه‌مه چه‌ند مه‌زن بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وڕاهه‌می بابه‌گه‌وره ده‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتی داوه‌تێ! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی لیوین و كاهینیه‌تییان وه‌رگرتووه، ڕاسپارده‌یان هه‌یه كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌یه‌ک له گه‌ل وه‌ربگرن، كه برایانن، هه‌رچه‌نده له پشتی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانیش نییه، ده‌یه‌كی له ئه‌وڕاهه‌م وه‌رگرت و داڕشتی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه! بێ هیچ ده‌مه‌قاڵێیه‌ك: بچووكترین له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین داڕشت ده‌كرێت. لێره‌ش خه‌ڵكی كه ده‌مرن ده‌یه‌ک وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌وێ گه‌واهیی بۆ ده‌درێت كه‌وا زیندووه. ئاوا قسه‌یه‌ک ده‌كه‌م: ته‌نانه‌ت لیویش ده‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ، خۆی ده‌یه‌كی به ئه‌وڕاهه‌م داوه، چونكه كاتێ مه‌لكزده‌ق پێشوازیی له ئه‌وڕاهه‌م كرد، هێشتا لیوی له پشتی باوكی بوو. ئه‌گه‌ر ته‌واوه‌تی به كاهینیه‌تیی لیوی بووه، كه گه‌لیش له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌وراتی وه‌رگرت، پێویستی چی بوو كه كاهینێكی دیكه له پله‌ی مه‌لكزده‌ق، نه‌ک له پله‌ی هاڕون په‌یدا بێت؟ چونكه ئه‌گه‌ر كاهینیه‌تی بگۆڕێت، ئه‌وا پێویسته ته‌وراتیش بگۆڕێت.
عیبرانییەکان 1:7-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەم مەلکیسادقە پاشای شالیم بوو، هەروەها کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، کاتێک ئیبراهیم لە بەزاندنی پاشاکان گەڕایەوە، تووشی بوو و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، ئەوەی ئیبراهیم دەیەکی هەموو شتێکی بۆ جیا کردەوە. یەکەم جار ناوی بە واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واتا «پاشای ئاشتی». بێ دایک و باوک، بێ ڕەچەڵەکە، بێ سەرەتای ڕۆژان و کۆتایی ژیان، بەڵکو وەک کوڕی خودا وایە، هەتاهەتایە وەک کاهین دەمێنێتەوە. سەرنج بدەن چەند کەسێکی گەورە بووە، تەنانەت ئیبراهیمی بابەگەورە دەیەکی دەستکەوتی داوەتێ. بەڵام ئەوانەی لە نەوەی لێڤین و کاهینیێتییان وەرگرتووە، ڕاسپاردەیان هەیە کە بەگوێرەی تەورات دەیەک لە خەڵک وەربگرن، واتا لە براکانیان، هەرچەندە لە پشتی ئیبراهیمن. ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد. بێگومان بچووکترین لەلایەن گەورەترینەوە بەرەکەتدار دەکرێت. لێرەش خەڵکی کە دەمرن دەیەک وەردەگرن، بەڵام لەوێ شایەتی بۆ دەدرێت کە زیندووە. ئاوا قسەیەک دەکرێت: تەنانەت لێڤی کە دەیەک وەردەگرێ، خۆی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە دەیەکی داوە، چونکە کاتێک مەلکیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی لە پشتی باوکی‌دا بوو. ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟ چونکە ئەگەر کاهینیێتی بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە شەریعەتیش بگۆڕدرێت.