لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:5-9

عیبرانییەکان 1:5-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ هه‌ر كاهینێكی باڵا له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه‌، وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له‌ كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه‌، تاكو قوربانی و سه‌ربڕاوی گوناه‌ پێشكه‌ش بكات. ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و گومڕاكان دڵنه‌رم بێت، چونكه‌ خۆشی به‌ لاوازی ده‌وردراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک پێویسته‌ له‌ پێناوی گوناهه‌كانی گه‌ل قوربانی گوناه‌ بكات، ئاواش له‌ پێناوی گوناهه‌كانی خۆی. كه‌سیش ئه‌م ڕێزه‌ بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ بانگكراوه‌، هه‌روه‌ک هاڕونیش. به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”. وه‌ک له‌ شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت، له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا. هه‌رچه‌نده‌ ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو، كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.

عیبرانییەکان 1:5-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەر سەرۆک کاهینێک لەنێو خەڵک هەڵبژێردراوە، وەک نوێنەری خەڵک لە کاروباری خودا دەستنیشان کراوە، تاکو دیاری و قوربانییەکانی گوناه پێشکەش بکات. دەتوانێ لەگەڵ نەزان و چەواشە کراوان دڵنەرم بێت، چونکە خۆشی وەک ئەوان گرفتاری لاوازییە. لەبەر ئەوە پێویستە لە پێناوی گوناهەکانی خۆی قوربانی بکات، هەروەک لە پێناوی گوناهەکانی کەسانی دیکە دەیکات. کەس ئەم ڕێزە بۆ خۆی وەرناگرێت، بەڵکو دەبێت خودا بانگی بکات، هەروەک چۆن خودا هارونی بانگکرد. بە هەمان شێوە، مەسیح خۆی شکۆدار نەکرد تاکو ببێتە سەرۆکی کاهینان، بەڵکو خودا پێی فەرموو: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾ وەک لە شوێنێکی دیکەش دەفەرموێ: ﴿هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق‏.﴾ عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن، ئیتر لەبەر لەخواترسییەکەی گوێی لێ گیرا. هەرچەندە عیسا کوڕی خودا بوو، بەڵام بەو ئازارانەی کە چێژتی فێری گوێڕایەڵی بوو و لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن.