عیبرانییەکان 1:5-5
عیبرانییەکان 1:5-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵا له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه، تاكو قوربانی و سه‌ربڕاوی گوناه پێشكه‌ش بكات. ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و گومڕاكان دڵنه‌رم بێت، چونكه خۆشی به لاوازی ده‌وردراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک پێویسته له پێناوی گوناهه‌كانی گه‌ل قوربانی گوناه بكات، ئاواش له پێناوی گوناهه‌كانی خۆی. كه‌سیش ئه‌م ڕێزه بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له خوداوه بانگكراوه، هه‌روه‌ک هاڕونیش. به هه‌مان شێوه، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”.
عیبرانییەکان 1:5-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر سەرۆک کاهینێک لەنێو خەڵک هەڵبژێردراوە، وەک نوێنەری خەڵک لە کاروباری خودا دەستنیشان کراوە، تاکو دیاری و قوربانییەکانی گوناه پێشکەش بکات. دەتوانێ لەگەڵ نەزان و چەواشە کراوان دڵنەرم بێت، چونکە خۆشی وەک ئەوان گرفتاری لاوازییە. لەبەر ئەوە پێویستە لە پێناوی گوناهەکانی خۆی قوربانی بکات، هەروەک لە پێناوی گوناهەکانی کەسانی دیکە دەیکات. کەس ئەم ڕێزە بۆ خۆی وەرناگرێت، بەڵکو دەبێت خودا بانگی بکات، هەروەک چۆن خودا هارونی بانگکرد. بە هەمان شێوە، مەسیح خۆی شکۆدار نەکرد تاکو ببێتە سەرۆکی کاهینان، بەڵکو خودا پێی فەرموو: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾