عیبرانییەکان 1:4-3
عیبرانییەکان 1:4-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كه به‌ڵێنی چوونه حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت. چونكه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه ئه‌وانه‌ی كه بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه. چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌ی، وه‌ک فه‌رموویه‌تی: “له تووڕه‌بوونمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. هه‌رچه‌نده كاره‌كان له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ته‌واو بوون.
عیبرانییەکان 1:4-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی لەدەست بچێت. هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت. ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی: ﴿بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾ هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون.