عیبرانییەکان 5:2-8
عیبرانییەکان 5:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و جیهانه‌ی وا دادێت و باسی ده‌كه‌ین، بۆ فریشته‌كانی ملكه‌چ نه‌كردووه. به‌ڵام یه‌كێک له شوێنێكدا گه‌واهیی دا و وتی: “مرۆڤ چییه تاكو له بیرت بێت؟ یان ڕۆڵه‌ی مرۆڤ تاكو به‌سه‌ری بكه‌یته‌وه؟ كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌مترت دانا، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری، كاره‌كانی ده‌ستی خۆتت پێ سپارد. هه‌موو شتێكت خسته به‌رپێی”. چونكه خودا هه‌موو شتێكی بۆ ملكه‌چ كردووه، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه ملكه‌چ بۆ نه‌كات. هه‌رچه‌نده ئێستا نابینین هه‌موو شتێک ملكه‌چی كرابێت.
عیبرانییەکان 5:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە. بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە: ﴿مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟ بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری، تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾ کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت.