عیبرانییەکان 5:13-9
عیبرانییەکان 5:13-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”. كه‌واته به متمانه‌وه ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟” ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه. ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی. فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه باشه دڵ به به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به یاساكانی خۆراک كه سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین.
عیبرانییەکان 5:13-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾ کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾ ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە. عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین.