عیبرانییەکان 17:13-25
عیبرانییەکان 17:13-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت. نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان. با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون. بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین. سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن. باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن. با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت.
عیبرانییەکان 17:13-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت. له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، چونكه دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه، خوازیارین له هه‌موو شتێك‌دا ڕه‌فتارمان چاک بێت. به‌ڵام زیاتر داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌مه بكه‌ن، تاكو خێراتر بگه‌ڕێمه‌وه لاتان. خودای ئاشتی كه به خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، شوانه مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌و بكه‌ن، له ئێمه‌شدا كار بكات كه به دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، به سنگ فراوانییه‌وه ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه وه‌ربگرن، چونكه ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون. بزانن كه تیماتیئوسی برامان ئازاد كرا. ئـــــه‌گـــــه‌ر زوو هـــــات، بـــــه‌یـــــه‌كـــــه‌وه ده‌تــــانــــبــــیــــنــــیــــن. سڵاو له هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارسا‌كان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.