لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 17:13-21

عیبرانییەکان 17:13-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت. له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، چونكه‌ دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه‌، خوازیارین له‌ هه‌موو شتێكدا ڕه‌فتارمان چاک بێت. به‌ڵام زیاتر داواتان لێ ده‌كه‌م‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، تاكو خێراتر بگه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان. خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.