لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 14:13-21

عیبرانییەکان 14:13-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت. لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات. گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت. نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان. با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.

عیبرانییەکان 14:13-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ لێره‌دا شارێكمان نییه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام داوای شاره‌ داهاتووه‌كه‌ ده‌كه‌ین. بۆیه‌، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه‌ به‌روبوومی لێوێكه‌ دان به‌ ناوی ئه‌و ده‌نێت. به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات. گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت. له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، چونكه‌ دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه‌، خوازیارین له‌ هه‌موو شتێكدا ڕه‌فتارمان چاک بێت. به‌ڵام زیاتر داواتان لێ ده‌كه‌م‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، تاكو خێراتر بگه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان. خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.