عیبرانییەکان 1:13-6
عیبرانییەکان 1:13-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن. با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات. با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾ کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: ﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾
عیبرانییەکان 1:13-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با خۆشویستنی برایانه جێگیر بێت. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵیان به‌ند كرابن، زۆرلێكراوانیش وه‌ک خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا زۆرلێكراو بن. با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات. با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”. كه‌واته به متمانه‌وه ده‌ڵێین: “په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌ری منه، ناترسم، مرۆڤ چی پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ من؟”