عیبرانییەکان 3:12-6
عیبرانییەکان 3:12-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بیربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له گوناهبارانه‌وه به‌رگه‌ی دژایه‌تی خۆی گرت، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره به‌رنه‌ده‌ن. له خه‌باتی دژی گوناه هێشتا تاكو خوێن ڕشتن به‌رگریتان نه‌كردووه. ئێوه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌تان له‌بیر چووه، كه وه‌ک ڕۆڵه له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت: “ڕۆڵه‌كه‌م، به سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار مه‌كه. كاتێ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره به‌رمه‌ده، چونكه ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار خۆشیبووێ ته‌مبێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێک وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت، به قامچی لێی ده‌دات”.
عیبرانییەکان 3:12-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن. لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێنڕشتن بەرگریتان نەکردووە. ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: ﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾