عیبرانییەکان 15:12-17
عیبرانییەکان 15:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاگادار بن، كه‌س خۆی له به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت. نه‌وه‌ک یه‌كێک داوێنپیس یان وه‌ک عیسۆ به‌ڕه‌ڵا بێت، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی به ژه‌مێكی خواردن فرۆشت. چونكه ده‌زانن دواتر كاتێ ویستی ببێته‌وه میراتگری داڕشت، ڕه‌تكرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نه‌دۆزییه‌وه بۆ تۆبه‌كردن، هه‌رچه‌نده به فرمێسكه‌وه‌ش داوای كرد.
عیبرانییەکان 15:12-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت. ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت. دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە.