عیبرانییەکان 14:12-21
عیبرانییەکان 14:12-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت. ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت. ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت. دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە. ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول، لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێ‌گران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت، لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: ﴿تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.﴾ دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، مو‌سا گوتی: ﴿من لە ترسان دەلەرزم.﴾
عیبرانییەکان 14:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت. ئاگادار بن، كه‌س خۆی له به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت. نه‌وه‌ک یه‌كێک داوێنپیس یان وه‌ک عیسۆ به‌ڕه‌ڵا بێت، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی به ژه‌مێكی خواردن فرۆشت. چونكه ده‌زانن دواتر كاتێ ویستی ببێته‌وه میراتگری داڕشت، ڕه‌تكرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نه‌دۆزییه‌وه بۆ تۆبه‌كردن، هه‌رچه‌نده به فرمێسكه‌وه‌ش داوای كرد. چونكه ئێوه نه‌هاتوونه‌ته لای شاخێک ده‌ستی لێ بدرێت و ئاگرێكی گڕدار و تاریكی و ته‌م و گه‌رده‌لوول، لای ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و ده‌نگی دووانێک وا له گوێ‌گران بكات بپاڕێنه‌وه ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێت، چونكه ئه‌و شته‌ی فه‌رمانی پێ كرا به‌رگه‌یان نه‌گرت: “ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران یان تیرباران بكرێ”. دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناک بوو، مووشێ وتی: “من له ترسان ده‌له‌رزم”.