عیبرانییەکان 1:12-6
عیبرانییەکان 1:12-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه، ئێمه به هه‌ورێكی گه‌واهیده‌رانی ئاوا گه‌وره ده‌وره دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ک و ئه‌و گوناهانه‌ی وا ده‌وری داوین به ئاسانی بخه‌ینه لایه‌ک و به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمان دانراوه. بڕوانینه ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به سووک وه‌رگرت، جا له لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت. بیربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی له گوناهبارانه‌وه به‌رگه‌ی دژایه‌تی خۆی گرت، تاكو شه‌كه‌ت نه‌بن و وره به‌رنه‌ده‌ن. له خه‌باتی دژی گوناه هێشتا تاكو خوێن ڕشتن به‌رگریتان نه‌كردووه. ئێوه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌تان له‌بیر چووه، كه وه‌ک ڕۆڵه له‌گه‌ڵتان ده‌دوێت: “ڕۆڵه‌كه‌م، به سووكی ته‌ماشای ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار مه‌كه. كاتێ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات وره به‌رمه‌ده، چونكه ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار خۆشیبووێ ته‌مبێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێک وه‌ک ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت، به قامچی لێی ده‌دات”.
عیبرانییەکان 1:12-6 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت. با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن. لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێنڕشتن بەرگریتان نەکردووە. ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: ﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾