عیبرانییەکان 24:11-27
عیبرانییەکان 24:11-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ گه‌وره بوو، نه‌یویست به كوڕی كچی پڕعون ناوببردرێت. به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له گوناهدا هه‌بێت. ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به سامانێكی مه‌زنتری دانا له گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه ده‌ڕوانیه پاداشت. به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه.
عیبرانییەکان 24:11-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە باوەڕ کاتێک مو‌سا گەورە بوو، نەیویست بە کچەزای فیرعەون بناسرێت. بەلایەوە باشتر بوو لەگەڵ گەلی خودا سووکایەتیی پێ بکرێت، لەوەی لەزەتێکی کاتیی لە گوناهدا هەبێت. مو‌سا ئەو ڕیسواییەی لە پێناوی مەسیحدا چێژتی بە سامانێکی گەورەتری دانا لە گەنجینەی میسر، چونکە چاوی لەوە بوو کە خودا پاداشتی بداتەوە. بە باوەڕ میسری بەجێهێشت و لە تووڕەیی پاشا نەترسا. دانی بەخۆیدا گرت چونکە ئەوەی بینی کە نەبینراوە.