عیبرانییەکان 32:10-37
عیبرانییەکان 32:10-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ڕۆژانی پێشترتان به یاد بێته‌وه كه ڕووناک بوونه‌وه و ئارامتان گرت له تێكۆشانی ئازاری زۆر. له لایه‌ک تووشی جنێو و ته‌نگانه‌ی ئاشكرا هاتوون، له لایه‌كی دیكه به‌شداری ئه‌وانه‌ن كه وایان پێ ده‌كرێت. هاوسۆزیی منی به‌ندكراوانتان كرد، كاتێ سامانتان تاڵان كرا به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندتان كرد، ده‌زانن له ئاسمانان‌دا سامانی باشترتان هه‌یه و ده‌مێنێته‌وه. كه‌واته متمانه‌تان فڕێ مه‌ده‌ن كه پاداشتی مه‌زنه. چونكه پێویستیتان به دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه، تاكو كه به خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه به‌ده‌ست بهێنن. چونكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، “ئه‌وه‌ی دێت، دێت و دواناكه‌وێت.
عیبرانییەکان 32:10-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت. هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە. کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، ﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.