عیبرانییەکان 30:10-39
عیبرانییەکان 30:10-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌مه ده‌ناسین كه ئه‌مه‌ی فه‌رمووه: “تۆڵه‌سه‌ندن هی منه، منم سزا ده‌ده‌م، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ”. هه‌روه‌ها: “په‌روه‌ردگار حوكم به‌سه‌ر گه‌لی خۆی ده‌دات”. كه‌وتنه نێو ده‌ستی خودای زیندوو ترسناكه! به‌ڵام ڕۆژانی پێشترتان به یاد بێته‌وه كه ڕووناک بوونه‌وه و ئارامتان گرت له تێكۆشانی ئازاری زۆر. له لایه‌ک تووشی جنێو و ته‌نگانه‌ی ئاشكرا هاتوون، له لایه‌كی دیكه به‌شداری ئه‌وانه‌ن كه وایان پێ ده‌كرێت. هاوسۆزیی منی به‌ندكراوانتان كرد، كاتێ سامانتان تاڵان كرا به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندتان كرد، ده‌زانن له ئاسمانان‌دا سامانی باشترتان هه‌یه و ده‌مێنێته‌وه. كه‌واته متمانه‌تان فڕێ مه‌ده‌ن كه پاداشتی مه‌زنه. چونكه پێویستیتان به دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه، تاكو كه به خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه به‌ده‌ست بهێنن. چونكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، “ئه‌وه‌ی دێت، دێت و دواناكه‌وێت. خوداناس به باوه‌ڕ ده‌ژیێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێت”. جا ئێمه سه‌ر به‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه نین كه بۆ له‌ناوچوونن، به‌ڵكو سه‌ر به باوه‌ڕین بۆ ڕزگاریی خۆمان.
عیبرانییەکان 30:10-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: ﴿تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾ هەروەها: ﴿یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.﴾ کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە. ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت. هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە. کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، ﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت. ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت، هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە، ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.﴾ جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.