لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 26:10-31

عیبرانییەکان 26:10-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وامان ناسی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست گوناه‌ بكه‌ین، ئه‌وا قوربانی بۆ گوناه‌ نامێنێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕێكردنی حوكمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسه‌دار كه‌ خه‌ریكه‌ دژه‌كانی خودا ده‌خوات. ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ته‌وراتی مووشێی كردووه‌، بێبه‌زه‌ییانه‌ به‌ گه‌واهیی دوو یان سێیان ده‌مرێت. ده‌بێ شایانی سزای چه‌ند خراپتره‌ ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕۆڵه‌ی خودای كردووه‌ و خوێنی په‌یمان به‌ گڵاو داده‌نێت كه‌ پارسای كردووه‌، سووكایه‌تیش به‌ ڕووحی به‌خشش ده‌كات؟ چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌ناسین كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رمووه‌: “تۆڵه‌سه‌ندن هی منه‌، منم سزا ده‌ده‌م، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ”. هه‌روه‌ها: “په‌روه‌ردگار حوكم به‌سه‌ر گه‌لی خۆی ده‌دات”. كه‌وتنه‌ نێو ده‌ستی خودای زیندوو‌ ترسناكه!