لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 22:10-24 - Compare All Versions

عیبرانییەکان 22:10-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت. با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌. با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک.

عیبرانییەکان 22:10-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا. با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک.

هاوبەشی بکە
عیبرانییەکان 10 KSS