عیبرانییەکان 2:1-4
عیبرانییەکان 2:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.
عیبرانییەکان 2:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه میراتگری هه‌موو شتێک و به ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه. ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه به وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له به‌رزاییدا، بووه‌ته مه‌زنتر له فریشته‌كان، به‌و ئاسته‌ی ناوێكی به میرات بۆ مایه‌وه له‌وان باشتره.