گەلاتیا 19:5-23
گەلاتیا 19:5-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی، بتپه‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، ناكۆكی، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، باوه‌ڕ، دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. ته‌ورات نییه دژی ئه‌مانه بێت.
گەلاتیا 19:5-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی، بتپەرستی، جادووگەری، دوژمنایەتی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕەبوون، خۆپەرستی، دووبەرەکی، ناکۆکی، چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا. بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی، دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون. شەریعەت نییە لە دژی ئەمانە بێت.