گەلاتیا 1:5-6
گەلاتیا 1:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئازادیی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه جێگیر بن و جارێكی دیكه ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن. من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت! به‌ڵام گه‌واهیی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێک خروسه‌بڕان بكرێت، ده‌بێت كار به هه‌موو ته‌وارت بكات. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به ته‌ورات بێ‌تاوان بكرێن، ئه‌وا له مه‌سیح جیا بوونه‌وه، له به‌خششی خودا كه‌وتن. چونكه ئێمه به ڕووح، به باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای بێتاوانكردنین. چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
گەلاتیا 1:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن. ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت! دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات. ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێ‌تاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە و لە نیعمەتی خودا کەوتن. بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین. بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا خەتەنەکردن یان نەکردن هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو ئەو باوەڕە گرنگە کە بە خۆشەویستی کار دەکات.