گەلاتیا 1:4-4
گەلاتیا 1:4-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه، به‌ڵكو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باوكی دیاری كردووه. ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین. به‌ڵام كه پڕی زه‌مانه داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له كچێک له‌دایكبوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،
گەلاتیا 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەمەوێت ئەمەتان پێ بڵێم: ئەگەر میراتگر ناکام بێت جیاوازیی نابێت لەگەڵ کۆیلە، هەرچەندە میراتگرەکە خاوەنی هەموو میراتەکەیە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی سەرپەرشتیکار و سەرکاردا دەمێنێتەوە هەتا ئەو ماوەیەی کە باوکی دیاریی کردووە. ئێمەش بە هەمان شێوە، کاتێک ناکام بووین کۆیلەی دەستی بنەما سەرەکییەکانی جیهان بووین. بەڵام کە کاتی تەواوی خۆی هات، خودا کوڕی خۆی نارد، لە ژنێک لەدایک بوو، لە سایەی شەریعەتی تەورات لەدایک بوو،