گەلاتیا 23:3-28
گەلاتیا 23:3-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین. چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان، چونكه هه‌مووتان كه له مه‌سیحدا عه‌مادكراون مه‌سیحتان پۆشیوه. جوو و یۆنانی نییه، كۆیله و ئازاد نییه، نێر و مێ نییه، چونكه هه‌مووتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.
گەلاتیا 23:3-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو. تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێ‌تاوان بکرێین. بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین. هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە، چونکە کاتێک لە ئاو هەڵکێشران، هەمووتان لەگەڵ مەسیح یەکتانگرت و مەسیحتان وەک جلوبەرگێک لەبەرکرد. جولەکە و ناجولەکە نییە، کۆیلە و ئازاد نییە، ژن و پیاو نییە، چونکە هەمووتان بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیح، یەکن.