لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 15:3-22

گەلاتیا 15:3-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر. هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام ﴿بە نەوەی تۆ،﴾ واتا یەک، ئەوەی مەسیحە. مەبەستم ئەمەیە: ئەو شەریعەتەی پاش چوار سەد و سی ساڵ هات، پەیمانی چەسپاوی پێشووی خودا هەڵناوەشێنێتەوە، تاکو بەڵێنەکە بشکێنێت، چونکە ئەگەر میرات بەهۆی شەریعەتەوە هەبێت، ئیتر بەهۆی بەڵێنەوە نییە. بەڵام خودا بە نیعمەتی خۆی بەڵێنی بە ئیبراهیم دا. کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێندراو دێت، لە ڕێگەی فریشتەکانەوە بە دەستی پەیوەندی ڕێکخەرێک ڕێکخرا. پەیوەندی ڕێکخەر تەنها نوێنەری یەک لایەن نییە، بەڵام خودا یەکە. ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو. بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن.

گەلاتیا 15:3-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

برایان، با په‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێک په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت پووچه‌ڵی بكاته‌وه‌ یاخود شتێكی بخاته‌ سه‌ر. هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه‌. نافه‌رمووێت: “به‌ نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به‌ نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و ته‌وراته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه‌، تاكو به‌ڵێنه‌كه‌ بشكێنێت. چونكه‌ ئه‌گه‌ر میرات به‌ ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به‌ به‌ڵێن نییه‌. به‌ڵام خودا به‌ به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به‌ ئه‌وڕاهه‌م دا. كه‌واته‌ ته‌ورات بۆ چییه‌؟ به‌ سه‌رپێچیكردنه‌كان زیادكراوه‌، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێنپێدراو دێت، به‌ ڕێگای فریشته‌كان به‌ ده‌ستی نێوانگرێک ڕێكخرا. نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ک لایه‌ن نییه‌، به‌ڵام خودا یه‌كه‌. ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه‌ توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌ ڕاستی بێتاوانبوون به‌ ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه‌ هه‌مووی كردۆته‌ به‌ندی گوناه‌، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ باوه‌ڕ دراوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.